رفتن به بالا
  • دوشنبه - 16 دی 1398 - 20:18
  • کد خبر : ۵۸۹۸
  • چاپ خبر : حاجی سولێمانی ھورمزیاری گیانێکی هەمیشە سەوز

حاجی سولێمانی ھورمزیاری گیانێکی هەمیشە سەوز

به گزارش یاریزان حاج سلیمان هرمزیاری پیشکسوت کشتی مهاباد دارفانی را وداع گفت، حاجی "سولێمانی هورمزیاری" لەو کەسایەتییە بە توانا و هۆشمەندانەیە کە لە بواری هونەری (بەرگری و کوشتی)دا لە درەوشانەوە دایە و خزمەت بە شار و لاوانی وڵات دەکات

حاجی “سولێمانی هورمزیاری” لەو کەسایەتییە بە توانا و هۆشمەندانەیە کە لە بواری هونەری (بەرگری و کوشتی)دا لە درەوشانەوە دایە و خزمەت بە شار و لاوانی وڵات دەکات

Yarizan telegram Channel آدرس کانال تلگرام پایگاه خبری ورزشی یاریزان

Yarizan page Instagram آدرس پیج اینستاگرام پایگاه خبری ورزشی یاریزان

 

حاجی “سولێمانی هورمزیاری” لەو کەسایەتییە بە توانا و هۆشمەندانەیە کە زیاد لە نیو سەدەیە لە بواری هونەری (بەرگری و کوشتی)دا لە درەوشانەوە دایە، لە ماوەی ۵۲ ساڵی خزمەت کردنی، پتر لە ۳۵ ساڵە وەک ڕاهێنەر خزمەت بە شار و لاوانی وڵات دەکات، لەگەڵ ئەوەی کە چەندین جار تووشی زەحمەتی و کێشە هاتووە، بەڵام کۆڵی نەداوە و چەندین (نازناو)ی لەسەر ئاستی شار و پارێزگا بەدەست هێناوە. ئەم کەسایەتییە نمونەیە لە ساڵی ۱۳۲۸ی هەتاوی لە شاری مهاباد چاوی بە ژیان هەڵهێنا بۆ پێشڕەوی و ڕاهێنەرایەتی کردنی چەندین لاوی ئاست بەرز، کە جگە لە سەرکەوتنیان لە هونەری (بەرگری و کوشتی)دا توانیویانە ببن بە دکتۆر و ئەندازیاری جێی شانازی.
لە سەرەتای تەمەنیەوە هۆگری یاری کوشتی دەبێت و لە ژێر ڕێنمایی چەند مامۆستایەکی شارەزا پەروەردە دەبێت، لەوانە (سەیدۆ شۆهدایی، عەباس خاکی، عەلی کەریمی، ئەزغەر نەژاد، مامە عەلی مۆخۆدی).
لە ئێستادا ئەم ڕاهێنەرە پایەبەرزە هەرچەند لە تەمەنێکی باڵا دایە، بەڵام توانیویەتی لەم تەمەنەشدا سەرکەوتوانە چەندین نازناو بەدەست بهێنێت.
بەهۆی شارەزایی و ئەزمونەکانیەوە ماوەی ۲۰ ساڵ دادوەر و بەرپرسی کوشتی بووە لە مهاباد، لەنێوان ساڵانی ۱۳۸۲-۱۳۹۴ کێبەرکێیه‌کانی پێشکسوەتان له پارێزگا بەشدار بووە و لە تەواوی بەشداری کردنەکانی ئەم ۱۲ ساڵە پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە، سەرباری ئەوەی چەندین جار لەسەر ئاستی ئێران بۆ پاڵەوانیەتی پێشکسوەتان پلەی بەرچاوی بەدەست هێناوە، بێگومان دەستکەوتەکانی ماموستا زۆرن و لە تەواوی تەمەنە جیاوازەکانیدا چەندین نازناوی بۆخۆی تۆمار کردووە.
ئەم گیانە هەمیشە سەوزە لە ساڵی ۱۳۵۲ ژیانی هاوبەشی پێکدەهێنێت و خاوەنی دوو کچ و کوڕێکی دڵسۆزە.
وەک لە کۆنەوە لە ناو کورددا دەگوترێ (لە شێر بێچوە شێر دەبێ)، سۆرانی تاقانە کوڕەکەی مامۆستا سولێمان وەک یاریزانێکی لەشجوانی توانیویەتی دەسکەوتی بەرچاوی بۆ مهاباد و پارێزگا ببێت.
مامۆستا سولێمان دەکرێ بە شانازی نەتەوەیەک دابنرێ و بە نمونەیی بۆی بڕوانین، وەکوو بنەماڵەی کوشتی بە تایبەت و بنەماڵەی وەرزشوانی ئەم شارە بە گشتی، داواکارین لە بەرپرسان کە ئەگەرکوو بگونجێ، بە سازکردنی پەیکەرێک یان بەناودێر کردنی شەقامێک، ڕێز لە خزمەتی ئەم مامۆستا پایەبەرزە بگیرێ و ئەمەگناسیمان بە شار و بە خەمخۆران نیشان دابێت.

حاجی سولێمانی ھورمزیاری گیانێکی هەمیشە سەوز
ئەرەستوو مەلاڕەحیمی / ھەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی موکریان / یاریزان

 

------------------------------------


اخبار مرتبط


ارسال دیدگاه


کد اعلام وصول الکترونیکی