یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی ۱۶ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا توانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی ۳-۱ لە یانەی ناپۆلی بباتەوە.
بهڕاپۆرتی یاریزان؛ شهوی ڕابردوو دوو یانهی ڕیال مهدرید و ناپۆلی ڕووبهڕووی یهکتر بوونهوه.
لە تایمی یەکەمدا یاریزانانی ناپۆلی فشارێکی زۆریان خستە سەر یاریزانانی ڕیاڵ مەدریدو لە خولەکی ۲۴دا درایس میرتێنز تۆڕی گۆڵی ناڤاسی هەژاند و ناپۆلی پێشخست، لەدوای ئەو گۆڵە یاریزانانی ناپۆلی چەندین گۆڵیان لەدەستدا و ئەو تایمە کۆتاییهات.
بەڵام لە تایمی دووەمدا سێرجیۆ ڕامۆس کاپتنی شاهانەکان وەکوو پیشەی هەمیشەی خۆی لە کاتە قورسەکاندا دەبێتە فریادڕەسی ڕیاڵ و لە خولەکەکانی ۵۱ و ۵۷دا دوو گۆڵی یەک لەدوای بە لێدانی سەر دەکات.
لەدوای ئەو گۆڵە یاریزانانی ناپۆلی خۆیاندا بەدەستەوە و هیچیان نەکردو ڕیاڵ لە ڕیگای ئەلڤارۆ مۆراتا لە خولەکی ۹۱دا گۆڵی سێیەمی کرد و لەکۆتاییدا یارییەکە بە ئەنجامی ۳-۱ لەبەرژەوەندی ڕیاڵ مەدرید کۆتاییهات.
بەکۆی هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوە ڕیاڵ مەدرید بە ئەنجامی ۶-۲ کۆتایی پێهێنا و خۆی گەیاندە قۆناغی ۸ و ناپۆلی ماڵئاوایی کرد.
لەیاریی گەڕانەوەی قۆناغی ۱۶ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، هەردوو یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی و بایرن مۆنیخی ئەڵمانی لە ناو یاریگای ئیماڕات رووبەڕووی یەکتربوونەوە.
یاری چوون بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرانبەر بەیەک گۆڵ لەبەرژەوەندی باڤارییەکان کۆتایی هات، لەم یارییەشدا بەهەمان شێوەی کوڕانی کارلۆ ئەنچیلۆتی یارییەکی سەرسورهێنەریان کرد و توانیان بە هەمان ئەنجامی یاری یەکەم سەرکەوتن بەدەست بهێنن.
بەم ئەنجامەش یانەی بایرن مۆنیخ لەکۆی هەردوو یاریی بە ئەنجامی ۱۰-۲ لە ئارسیناڵی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناغی ۸ و ئارسیناڵ ماڵئاوایی کرد/ئاژانسی ههواڵی مێهر
یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا / یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا / یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا