ڕیکۆرد لێدانی سیامه‌ند ڕه‌حمان له کێبه‌رکێیه‌کانی وه‌زنه هه‌ڵگری ئۆله‌مپیکی ۲۰۱۶ وه‌ک پێنجه‌مین چرکه‌ی ناوازه‌ی یارییه‌کانی ۲۰۱۶ هه‌ڵبژێردرا.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی یاریزان؛ له ڕێکخراوی وه‌رزش و لاوانی ئێران، هه‌موو جیهان سه‌ریان سووڕما کاتێک سیامه‌ند ڕه‌حمان له ئۆله‌مپیکی ۲۰۱۶ به لێدانی چه‌ندین کێشی یه‌ک له دوای یه‌ک و قورس ڕیکۆردێکی نوێی لێدا.
------------------------------------
ئه‌م وه‌رزشوانه کورده به لێدانی وه‌زنه‌یه‌کی ۳۱۰ کیلۆگرامی توانی جارێکی دیکه ڕیکۆرده کۆنه‌که‌ی خۆی بشکێنێت و میداڵیاری زێڕی کێبه‌رکێیه‌کانیش بباته‌وه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسووڕمان بوو ئه‌م بابه‌ته بوو که چاوه‌ڕوان ده‌کرا سیامه‌ند به لێدانی وه‌زنه‌ی ۳۰۰ کیلۆگرامی ڕیکۆردێکی نوێی ئۆله‌مپیک بشکێنێت، به‌ڵام دوجار وه‌زنه‌ی ۳۱۰ کیلۆیی هه‌ڵبژارد.
هه‌ر هه‌موو شاره‌زایانی وه‌زنه هه‌ڵگری ڕایانگه‌یاند که ئه‌مه لاف لێدانه و شتی وه‌ها ناکرێت، به‌ڵام سیامه‌ند ڕه‌حمان به به‌ر چاوی کامێراکانی هه‌موو جیهانه‌وه وه‌زنه ۳۱۰ کیلۆگرامییه‌که‌ی لێدا و جیهانی تووشی شۆک کرد.
هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه چرکه‌ی لێدانی ئه‌م وه‌زنه‌یه به پێنجه‌مین چرکه‌ی ناوازه‌ی جیهانی وه‌رزش له ساڵی ۲۰۱۶دا هه‌ڵبژێردرا.
سیامه‌ند له ئۆله‌مپیکی ساڵی ۲۰۱۲ به لێدانی وه‌زنه‌ی ۲۸۰ کیلۆگرامی توانی ببێته پاڵه‌وان و میدالیای زێر وه‌ربگرێت، به‌ڵام له ساڵی ۲۰۱۶ توانی ۳۰ کیلۆگرام به ڕیکۆردی سالی ۲۰۱۲ی خۆی زیاد بکات، ئه‌مه جۆره ڕیکۆرد لێدانه له جیهانی وه‌زنه هه‌ڵگری زۆ به ده‌گمه‌ن ڕوو ده‌دات.
شیاوی ئاماژه‌یه که سیامه‌ند ڕه‌حمان پێشتریش به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دابوو که بۆ ئۆله‌مپیک ۲۰۱۶ هه‌موو جیهان شۆک ده‌کات. سیامه‌ند ڕه‌حمان خه‌ڵکی شاری شنۆیه که ده‌که‌وێته پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوای ئێران./مێهر